رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە و رایگەیاند، باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ عێراق و بەتایبەت هەرێمی کوردستان کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 09-03-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆکی وڵاتەکە، سەردانی ئیماراتی کرد. سانی بن ئەحمەد زیوەدی، وەزیری بازرگانیی دەرەوەی ئیمارات لە فڕۆکەخانەی ئەبو زەبی پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.
دواتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کۆبوووە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تویتەر "خۆشحاڵیی" خۆی بە پێشوازیکردنی لە لایەن سەرۆکی ئیماراتەوە دەربڕی و دەڵێت، باسیان لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی ئیمارات لەگەڵ عێراق و بە تایبەت هەرێمی کوردستان کردووە.
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ نێچیرڤان بارزانی و محەممەد بن زاید ئال نەهیان پهیوهندییهکانی عێراق و ههرێمى كوردستان لهگهڵ ئیمارات، بوارهكانى هاريكاريى هاوبهش، دۆخى عێراق، دوايين پێشهاتهكانى ناوچهكه و چهند پرسێكى جێى بايهخى ههردوولاش تاوتوێ دهكهن.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژە بەوەش دەکات کە رێگەکانی پتەوکردن و پەرەپێدانیان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیمارات لە هەموو ئاستەکاندا باسکردووە و باسیان لە "کۆمەڵێک تەوەری دیکەی جێی بایەخی هەردوولا"ش کردووە.
سعدت بلقاء الاخ العزيز صاحب السمو الشيخ محمد بن زايد ال نهيان رئيس دولة الامارات العربية المتحدة تلبيةً لدعوته الكريمة. بحثنا العلاقات الثنائية بين العراق وخاصة اقليم كوردستان والامارات وسبل تعزيزها وتنميتها على جميع المستويات، كما ناقشنا عدد من القضايا محل الاهتمام المشترك. pic.twitter.com/56FI5xn8xB
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) March 9, 2023
رۆژی یەکشەممە، 26-02-2023، کۆنسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان سەردانی نێچیرڤان بارزانی کرد و بانگهێشتنامەیەکی فەرمیی سەرۆکی وڵاتەکەی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیاند بۆ سەردانیکردنی ئیمارات.
ئەو کات سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "به خۆشحاڵييهوه بانگهێشتنامهكهى" سەرۆکی ئیمارات بۆ وڵاتەکە قبووڵ دەکات و پێیوایە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە قۆناخێکی باش و گرنگ دایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ