وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا - پێنتاگۆن لە راگەیێندراوێکدا هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق پشتڕاستدەکاتەوە و دەڵێت، بنکە سەربازییەکانیان لە عەین ئەسەد و هەولێر کراونەتە ئامانج.
پێنتاگۆن لە راگەیێندراوەکەیدا دەڵێت "نزیکەی کاژێر 05:30 خولەک بەکاتی واشنتن دەیان مووشەکی بالیستیکی بۆ بنکەی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا هاوێژراون، ئەوە ئاشکرایە کە ئەو مووشەکانە لەلایەن ئێرانەوە هاوێژراون و دوو بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا لە عەین ئەسەد و هەولێر کراونەتە ئامانج".
پێنتاگۆن دەشڵێت، کاردەکەن بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی هێرشەکان.
لە راگەیێندراوەکەی پێنتاگۆندا هاتووە، لە رۆژانی رابردوودا بەهۆی هەڕەشەکانی ئێران، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا هەموو رێگەکانی خۆپاراستنی گرتووەتەبەر و ئەو بنکە سەربازییانە بەتەواوی لە ئامادەباشیدا بوونە.
لەگەڵ هەڵسەنگاندی دۆخەکە، هەموو رێگەپێویستەکان بۆ پاراستنی کارمەندەکانی ئەمریکا و هاوبەش و هاوپەیمانەکانیان لە ناوچەکە دەگرنەبەر.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو یەکێک لەو مووشەکانەی کە ئاراستەی هەولێر کراون لە نزیک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتووەتە خوارەوە نەتەقیوە و هیچ زیانێکی نەبووە.
مووشەکێکی دیکەش لە دەوروبەری بەردەڕەش کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی نەبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ