رووداو دیجیتاڵ
15 دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر، لە فڕۆکەخانەی شاهانەی ئوردن بڕوانامەی میکانیکی و چاککردنەوەی فڕۆکەیان وەرگرت.
هاونیشتمانییەکان 11 کوڕ و 4 کچن. سامان عەبدوڵڵا، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆکە ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەو هاونیشتمانییانە دوو ساڵە لە ئوردن بە پراکتیکی دەخوێنن."
بەشی فڕۆکەوانیی زانکۆی سەلاحەدین 4 ساڵە لە کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆکە کراوەتەوە. سامان عەبدوڵڵا دەڵێت، "خوێندکارەکان دوو ساڵ لە هەولێر وانەی تیۆری دەخوێنن و لە قۆناخەکانی سێیەم و چوارەمیش لە ئوردن دەخوێنن."
پێشتر بڕیار بوو ئەو خوێندکارانەی لەو کۆلێژەدان دوو ساڵ بنێردرێنە ئۆکراینا، بەڵام شەڕی ئەو وڵاتە و رووسیا وایکرد گرێبەست لەگەڵ ئەو وڵاتە هەڵبوەشێتەوە.
ئەم ساڵیش ژمارەیەکی دیکە لە خوێندکارانی هەمان بەش دەنێردرێنە ئوردن. سامان عەبدوڵڵا گوتی، دەرچووان دوو بڕوانامەیان دەبێت؛ یەکەم، بڕوانامهی بەكالۆریۆس له زانكۆی سهلاحهدین و دووەمیش مۆڵهتی میکانیکی و چاککردنەوەی فڕۆكه له ئوردن.
سامان عەبدوڵڵا گوتیشی، خوێندکاران پێش وەرگرتن ئاگادار دەکرێنەوە کە دەنێردرێنە ئوردن و دەبێت لەو وڵاتە بە پارەی خۆیان بخوێنن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ