رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
لەدوای کشانەوەی سوپای سووریا، گرووپە چەکدارەکان دەستیان بەسەر بنکەیەکی سەربازیی لە نێوەڕاستی حەما دا گرتووە. وێنە: AFP
رووداو دیجیتاڵ
وەزیری ناوخۆی ئوردن رایگەیاند، لەبەر بارودۆخی ئەمنیی لە باشووری سووریا، دەروازەی سنووریی وڵاتەکەی لەگەڵ سووریا داخستووە.
ئەمڕۆ هەینی، 6.12.2024، مازن عەبدوڵڵا فەرایە رایگەیاند، لەبەر بارودۆخی ئەمنیی لە سنوورەکانی باشووری سووریا، دەروازەی سنووریی جابریان لەگەڵ سووریا داخستووە کە لەودیو بە نەسیب ناسراوە.
لە بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی ئورن دا هاتووە، رێگە بە گەڕانەوەی هاووڵاتی و بارهەڵگرەکانی ئوردن دەدرێت، بەڵام رێگە نادرێت بە کەس بچێتە خاکی سووریا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئوردن بە وردی چاودێریی پێشهاتەکانی سووریا دەکات و هێزە چەکدارەکان سنووریان کۆنترۆڵکردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، دەستەی تەحریری شام (هەتەشە) و هاوپەیمانەکانی لە لایەک و گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیاش لە لایەک، هێرشیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سووریا دەستپێکردووە و تا ئێستا کۆنترۆڵکردنی ناوەندی شارەکانی حەلەب و حەمایان راگەیاندووە و لە پێشڕەویدان بەرەو کۆنترۆڵکردنی حومس.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ