کۆمپانیایەک خۆڵ و خاشاک لە دانیشتووانی بەیرووت دەکڕێتەوە

05-07-2023
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
خەڵک خۆڵ و خاشاکەکانیان دەبەن بۆ کۆمپانیاکە
خەڵک خۆڵ و خاشاکەکانیان دەبەن بۆ کۆمپانیاکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وێستگەیەکی تایبەتی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان لە سەرەتای ڤیدیۆکە دەبینن؛ لوبنانییەکان بە ئۆتۆمبێل روو لەو وێستگەیە دەکەن تاوەکو خۆڵ و خاشاکەکەیان بفرۆشن.
 
کۆمپانیایەکی تایبەتی کۆکردنەوەی خاشاک، بۆ هاندانی خەڵک تاوەکو شەقامەکانی لوبنان پاکبکەنەوە، هەروەها پەیداکردنی داهاتێک بۆ لوبنانییەکان، داوا لە خەڵک دەکات کاڵا و خۆڵ و خاشاکەکەیان بە ئۆتۆمبێل بیهێننە وێستگەکە و لەوێ لێیان وەردەگیرێت و لە بەرامبەریش بڕێک پارە وەردەگرن.
 
پێیر باعقلینی، دامەزرێنەری کۆمپانیای وەرگرتنی خۆڵ و خاشاکە و دەڵێت، "گۆڕانکاریی راستەقینە لە لوبنان سەبارەت بە کۆکردنەوەی خاشاک و ریسایکلین دەبینم و ئێمەش یەکەمین لە کردنەوەی ئەم وێستگەیە لە لوبنان و زۆر کەسانی دیکە لەو بوارەدا کار دەکەن و پشت بە خودا ئەم زیاتر دەبێت، تاوەکو بگەینە ئەو بڕوایەی کە کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکەکەمان چارەسەرە."
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لوبنان ساڵانە دوو ملیۆن تۆن خۆڵ و خاشاکی هەیە، کە لە 94٪ـی دەخرێتە ژێر خاک و تەنیا 6٪ی ریسایکل دەکرێت و کەڵکی لێوەردەگیرێت. 
 
ریناتا رەحمە، هاووڵاتیی لوبنانە و دەڵێت، "سەرەتا نەمدەزانی چۆن خاشاکەکان جیابکەمەوە و کاخەز لەگەڵ ئاسن جوودا بکەمەوە، ئێستا باشترم، راستە کاری زۆر دەوێت، بەڵام ئامانجەکە پارە پەیداکردن نییە، بەڵکو کارێکە بۆ باشترکردنی کۆمەڵگەیە."
 
بەهۆی قەیرانی ئابووریی ئەو وڵاتەوە، سێ لەسەر یەکی پێنج ملیۆن و نیو لە دانیشتووانەکەی لوبنان کەوتوونەتە ژێر هێڵی هەژارییەوە و ئێستاش بەشێکی زۆریان کاری هەڵگرنتەوەی خۆڵ و خاشاکی سەر شەقامەکان دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پڕێک پارە. 
 
تۆنی، هاووڵاتییەکی دیکەی لوبنانە و دەڵێت، "چارەسەر نییە بۆ خۆڵ و خاشاکەکە، بەڵام ئەمە قۆناخێکی دیکەیە و شتێکی نوێیە بۆ ئێمە تاوەکو کولتووری ریسایکلین دروست بێت کە هەرگیز لەم وڵاتە نەبووە." 
 
لە ساڵی 2015ـەوە لوبنان رووبەڕووی قەیرانی خۆڵ و خاشاک بووەوە و شەقامە سەرەکییەکانی بەیرووت و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە پڕبوو لە پاشماوە و شاخی خۆڵ، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو کۆمپانیایەی بەرپرسیار بوو لە کۆکردنەوەی خاشاک، مایەپووچ بوو و داخرا. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامێری بێتەلی وۆکی تۆکی و پەیجەر. وێنە: AFP

تەندروستیی لوبنان: بەهۆی تەقینەوەی ئامێرەکانی بێتەلەوە 37 کەس گیانیان لەدەستداوە

وەزیری تەندروستیی لوبنان دوایین ئاماری تەقینەوەکانی 17 و 18ـی ئەم مانگەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی بێتەلی لە وڵاتەکەی ئاشکراکرد کە تاوەکو کاژێر نزیکەی 3:00ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 37 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2,931 کەسیش برینداربوون، دەشڵێت تەندروستیی برینداربووانی تەقینەوەکەی چوارشەممە قورستر بوو.