رووداو دیجیتاڵ
لە چەند هێرشێکی جیاوازدا، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا 12 درۆنی حووسییەکانی تێکشاند و دەڵێت "ئەم هێرشانە ئازادی جووڵەی دەریایی دەپارێزن."
دوێنێ هەینی کاژێر 10:30ی بەیانی بەکاتی سەنعا، ئەمریکا درۆنێکی لە ئاسمانی کەنداوی عەدەن خستە خوارەوە، بەڵام هیچ کوژراوو برینداری لێنەکەوتەوە. هەر لە هەمان رۆژ و کاژێر 4:40 خولەک بە کاتی سەنعا، ئەمریکا هێرشێکی دیکەی کردە سەر حووسییەکان و چوار درۆنی تێکشاند کە بۆ هێرشکردن ئامادەکرابوون.
راگەیێندراوەکە دەڵێت "هێزەکانی ئەمریکا وایان نیشانداوە کە درۆنەکان هێرشی مسۆگەربوون بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان و کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە."
کاژێر 9:20 خولەکی هەمان رۆژ هێزەکانی ئەمریکا حەوت درۆنی دیکەیان لە ئاسمانی دەریای سوور تێکشاند.
سێنتکۆم دەڵێت "ئەم هێرشانە ئازادیی جووڵەی دەریایی دەپارێزن و رێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان سەلامەتتر دەکەن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ