رووداو-ههولێر
رێژەی زۆری ئەو نەخۆشانەی سەردانی نەخۆشخانەو بنکە تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن ئاوارەکانی عێراق و سوریان.
بەر پرسانی نەخۆشخانەی راپەڕین لە هەولێر کە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەمنداڵانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لە %70ی ئەو نەخۆشانەی سەردانیان دەکەن ئاوارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقن.
دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەکانی ئاوارەکان لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابین دەکرێت، بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێن حکومەتی عێراق دەرمان و پێداویستی تەندروستی ئەو ئاوارانە نانێرێت کە روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.
وەزیری تەندروستی پێشتر رایگەیاندبوو، لە ساڵی 2003وە کەمتر لە %45ی ئەو بڕە دەرمانەیان بە دەست دەگات کە لە پشکی %17 بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە و مانگانەش بە بەهای 6 ملیار دینار دەرمان لە دەرەوە دەکڕن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ