رووداو - BBC
هەرچەندە ئەمە زیاتر لەوەی لە چیرۆكێكی راستی بچێ، لە سیناریۆی فیلمێكی هیندی دەچێت. كاتێك كچانی مەهراجایەكی هیندی ماوەی 21 ساڵ دوای مردنی باوكیان توانییان لە دادگا مافی بە میراتگرتنەوەی موڵك و ماڵی باوكیان بەدەست بهێننەوە.
دادگا رایگەیاند، كە بە هۆی وەسیەتی باوكیانەوە، كچەكانی لە میراتەكە بێبەش بوون، دوای ئەوەی لە ساڵەكانی هەشتاكان باوكیان دەمرێ لە وەسیەتەكەیدا هاتووە كە دەبێ موڵك و ماڵەكەی هەمووی بە وەكالەت بدرێتە خزمەتكارەكان و كارمەندەكانی بۆ بەڕێوەبردنی رێكخراوێكی خێرخوازی.
دوای چەند ساڵێك هەوڵدان لە دادگا، دەركەوت كە وەسیەتەكە ساختەكراوە و كاتێك مەهراجا لە كۆتایی تەمەنی بووە و تووشی نەخۆشی خەمۆكی بووە، بەمەش سەروەتەكەی درایەوە بە هەردوو كچەكەی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ