بە 10 دۆلار یەک رۆژ لەگەڵ جۆرج کلۆنی بەسەرببە

28-01-2014
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن جۆرج کلۆنی
A+ A-
رووداو- ئاژانسەکان

چیدیکە دانیشتن لەگەڵ ئەکتەری بەناوبانگ جۆرج کلۆنی خەون نییە، ئێستا دەتوانیت تەنیا بە 10 دۆلار یەک رۆژی تەواو لەگەڵ جۆرج ببەیتەسەر.

بەهۆی گرنگیدانی جۆرج کلۆنی بە هەژاران و کاری خێرخوازی بە تایبەت بۆ  وڵاتی سودان، جۆرج لەگەڵ دەزگای خێرخوازی Omaze  بەرنامەیەکیان رێکخستووە، هەر کەسێک بیەوێت جۆرج ببینێت و رۆژێكی تەواو لەگەڵی بباتەسەر، دەبێت پێشتر ناوی خۆی لە ماڵپەڕەكە تۆماربكات.

دەتوانیت بە 10 دۆلار سەردانی ماڵپەڕی Omaze بکەیت و ناوی خۆت تۆماربکەیت، دواتریش ناوەكەت دەچێتە ناو لیست و ئەگەر بەخت یاوەرت بوو، ئەوە خەڵاتی تەمەن کە گەشتێکە بۆ نیویۆرک  دەیبیتەوە و یاوەری جۆرج کلۆنی دەکەیت.

تەواوی داهاتی ماڵپەرەكە بۆ هەژارەکان خەرجدەکرێت و چەند خێزانێک لە مردن رزگار دەکرێن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە