رووداو-سلێمانی
سێرچی گووگڵ دەبێتە پسپۆڕی دەروونی، بەوەی تاقیکردنەوە و رووپێوییەکی تایبەت بە دەستنیشانکردنی نەخۆشیی خەمۆکی بۆ هەوادارانی دابیندەکات.
کاتێک کەسێک دەچێتە سەر گوگڵ و لە شوێنی سێرچەکە دەنووسێ "بۆچی من خەمۆکم" یان "ئایا من تووشی خەمۆکی بووم؟".
سیستمە نوێیەکە بە هاوئاهەنگی نێوان گوگڵ و هاوبەندیی ئەمریکی بۆ نەخۆشییە دەروونییەکان پەرەی پێدراوە.
ئەوە یەکەمجارە گوگڵ خزمەتگوزاریی خەمڵاندنی باری دەروونیی مرۆڤ بخاتەکار و سەرەتا لە ئەمریکا کاردەکات و پێشبینیدەکات لە داهاتوو فراوان بکرێ بۆناوچەکانی دیکەی جیهان.
ملیۆنان کەس لە یەکێک لە قۆناغەکانی ژیانیاندا تووشی خەمۆکی دەبن. کۆمەڵەی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی لە ئەمریکا (ADAA) دەڵێ خەمۆکی بڵاوترین نەخۆشیی دەروونییە.
خەمۆکی (depression) نەخۆشییەکی دەروونییە و کار لە هەموو هەست و سۆزەکانی مرۆڤ دەکات. کار لە هەڵسوکەوت و هەڵوێستی کەسەکە دەکات و دەکرێ لە هەر رەگەز یان تەمەنێکدا دەربکەوێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ