رووداو-سلێمانی
لە سلێمانی کۆمەڵێک پزیشک و کارمەندی تەندروستی دەستیان بە هەڵمەتێک کردووە بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشانەی ناتوانن بچنە نەخۆشخانە. تیمەکە هەفتەی رۆژێک خۆبەخشانە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی هاونیشتمانییان دەکەن، تیمەکەی نەخۆشخانەی حەسەن خاوێ بووەتە هۆی ئەوەی سەدان کەس سوود لە خزمەتگوزارییەکان ببینن.
رۆژانى 4 شه‌مه‌ى هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ئه‌م كۆمه‌ڵه پزیشك و كارمه‌نده‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید حه‌سه‌ن خاوێ، وه‌ك تیمێكى گه‌رۆك ده‌چنه نێو كۆڵانه‌كان و چاره‌سه‌رى ئه‌و نه‌خۆشانه ده‌كه‌ن كه ناتوانن به پێیه‌كانى خۆیان بێنه نه‌خۆشخانه.
ئه‌نوه‌ر عه‌بدوڵڵا،به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانەکە، دەڵێ " ئێمه له‌دواى ده‌ستبه‌كاربوونمانه‌وه له نه‌خۆشخانه ئه‌م بیرۆكه‌یه‌مان گه‌ڵاله كرد و توانیومانه له رێگه‌ى ئه‌م تیمه‌مانه‌وه خزمه‌تگوزارى پزیشكى پێشكه‌شى خێزان و ئه‌و كه‌سانه بكه‌ین كه ده‌ستكورت و بێ پاره‌ن و هه‌روه‌ها به تایبه‌ت ئه‌م گه‌ڕه‌كانه‌ى ئێره كه چینێكى زۆر هه‌ژرى تێدا ده‌ژین و هیچ جیاوازییه‌كمان له نێوان كه‌سدا نه‌كردووه به خۆشحاڵییه‌وه ئێمه ئێستا ئۆكه‌یمان له به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى وه‌رگرتووه كه نه‌ك ته‌نیا دانیشتوانى ئه‌م ناوچه‌یه به‌ڵكو له‌سه‌رجه‌م سلێمانیدا ده‌گه‌ڕێین و خزمه‌تى خه‌ڵك ده‌كه‌ین".
تیمه‌كه كۆڵان به كۆڵان ده‌گه‌ڕێت تاوه‌كو ده‌گه‌نه ئه‌و خێزانه‌ى كه پێویستى به چاره‌سه‌ر هه‌یه.
حاجى محه‌ممه‌د، زیاتر له 5 ساڵه به ده‌ست نه‌خۆشى فشارى خوێن و ئازارى قاچه‌كانییەوە ده‌ناڵێنێت، دڵخۆشه كه ئه‌و تیمه به‌رده‌وام چاودێرى ده‌كه‌ن ''ناتوانم زۆر بجوڵێن یاخوا به‌خێر بێن كه دێنه لامان و چاره‌سه‌رمان ده‌كه‌ن نه‌خۆشى زه‌ختم هه‌یه منداڵه‌كه‌شم شه‌له‌ل ده‌ماخه و ناتوانین به‌رده‌وام بیبه‌ینه دكتۆر ئه‌وه‌ى ئه‌وان بۆمان ده‌كه‌ن شتێكى زۆر باشه و ده‌ستیان خۆش بێت".
لوقمان ستار، هاونیشتمانى، دەڵێ" ئه‌وه‌ى ئه‌م پزیشكانه ده‌یكه‌ن زۆر به‌سووده بۆ هه‌مووان، پێویسته حكومه‌ت خۆى ئه‌و كاره بكات و له‌م كاته‌دا كه بێ پاره‌یى و هه‌ژارى زۆره پێویسته ده‌ست گیرۆیی ئه‌م جۆره كارانه بكات و بتوانێت تیمه‌كان زۆر بن".
ئه‌م تیمه چاره‌سه‌رى هه‌موو ئه‌و خێزانانه ده‌كات كه ده‌ستكورت و خێزانى پێشمه‌رگه و شه‌هیدن، پزیشكیش له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌دا ئاماده‌یه و سه‌رجه‌م پشكنینه‌كان بۆ نه‌خۆشه‌كه ئه‌نجامده‌دات.
ئازاد ئه‌مین، پزیشك، دەڵێ" ئێمه به‌رده‌وام چاودێرى ئه‌و نه‌خۆشانه ده‌كه‌ین كه پێویستیان به‌وه‌یه لێره له ماڵه‌كانى خۆیان ئێمه چاه‌ره‌سه‌ریان بۆ بكه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ى ناتوانن بێنه لامان و یاخود بێ پاره‌ن، ئه‌وه‌ى پێویست بێت له پشكنین و ته‌نانه‌ت له تاقیگه‌كانماندا پشكنینه‌كانیان بۆ ده‌كه‌ین و له ئه‌نجامه‌كه‌شى ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها له رووى ده‌روونیشه‌وه ئێمه رێنماییان پێده‌ده‌ین" .
له سنوورى چالاکیی نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید حه‌سه‌ن خاوێیدا 80 هه‌زار كه‌س دەژین، له ماوه‌ى 2 مانگى رابردوودا ئه‌م تیمه پزیشكییه توانیویه‌تى نزیكه‌ى 100 نه‌خۆش ببینێت و چاره‌سه‌ریان پێشكه‌شبكات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ