رووداو - هەولێر
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو لە باشووری کوردستان رایدەگەیێنێت، ئەوانەی خواردنەوە کحوولییەکان دەخۆنەوە چەندین گرفتی تەندروستی لە جگەریان دروستدەبێت، زۆرتر تووشی چەوری جگەر دەبن و هەوکردنی جگەری بەردەوامی بەدوادادێت.
د. هەڵگورد عەبدوڵڵا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو لەمیانەی بەشداریکردنی لەبەرنامەی نۆڕین-ی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، خواردنەوەی کحوول هۆکارە بۆ ئاوسانی جگەر، ئەستووربوونی سپڵی بەدوادادێت و مەترسیی تووشبوون بە خوێنبەربوونی گەدە و مایەسیری دروستدەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ