د. جوتیار عەزیز: سەرسوڕان نیشانەیەکی خۆربردنە

24-07-2018
هونەر رێبوار
د. جوتیار عەزیز، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ
د. جوتیار عەزیز، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ
A+ A-

رووداو- هەولێر 

هەتاوبردن یان خۆربردن، لەرووی زاسنتییەوە کاتێك روودەدات کە پلەی گەرمی جەستە دەگاتە 40.5 پلەی سیلیزی و زیاتریش.


خۆربردن لە ئەنجامی زۆر چوونە بەر خۆر روودەدات، بەتایبەت کاتێك کەسەکە لەگەڵیدا تووشی وشکبوونەوە دەبێت، بەمەش سیستمی رێکخستنی گەرمی جەستە پەکی دەکەوێ، کە حاڵەتێكی مەترسیدارە و پێویستە بە زوترین کات بگاتە بەشی فریاکەوتن. 

پزیشكان رێنمایی دەکەن، کاتێك پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە لە هاوین، کەمتر بچنە دەرەوە، بە تایبەت لە کاتەکانی نێوان 10ی بەیانی تاکو 3ی دوای نیوەڕۆ، چونکە لەم کاتەدا خۆر بە شێوەیەکی ستوونی بەر زەوی دەکەوێت و زیانێكی زۆرتر بەر جەستە بە گشتی و پێست بە تایبەتی دەکەوێت، کە تەنانەت رەنگە زیان بە سیستمی دەماری بگات. 

لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەرکەوتنی تیشكی خۆر، د. جوتیار عەزیز، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ لە هەولێر دەڵێت کاتێك کەسێك تیشكی خۆری بەردەکەوێت، هەست بە چەند نیشانەیەکی خۆربردن دەکات و لەکاتی بوونی هەر کام لە نیشانەکان، دەبێت بەزوویی لەلایەن کەسانی دەوروبەری فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بکرێت و ببرێتە بەشی فریاکەوتن. 

د. جوتیار نیشانەکانی خۆربردن دەخاتەڕوو. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە