رووداو-سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت دەیانەوێت خۆیان بۆ بەرگرتن لە کۆلێرا ئامادەبکەن، تەندروستی سلێمانی پێیوایە وەرزی گەرما وەرزی نموونەیی کۆلێرایە و ئەگەر لە ئێستاوە خۆیانی بۆ ئامادەن نەکەن ئەو نەخۆشییە گورزی خۆی دەوەشێنێت
نەخۆشیی كۆلێرا یەكێكە لە هۆكارەكانی سكچوونی توند و زۆرتر لەرێگەی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە بە بەكتریای ڤیبریۆ كۆلێرا توشی مرۆڤ دەبێت و ئەگەر بە خێرایی چارەسەر نەكرێت مەترسیی لەسەر ژیانی كەسەكە درووستدەكات لە رێگای وشكبوونەوەی جەستە. بەهۆی نزیكبوونەوەی وەرزی نموونەیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە، بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی دەستی بە ئامادەكاریی پێشوەخت كردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی
هاونیشتمانییان ترسیان لەم نەخۆشیە هەیەو دەیانەوێت ئەمساڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان ئامادەكاری تەواو بكەن بۆ رێگری لەم نەخۆشییە، بەو پێیەی نەخۆشیەكی درمە و لەكاتی توشبوونی چەند كەسێكی نێو كۆمەڵگا، بە خێرایی دەگوازرێتەوە بۆ كەسانی دیكە.
بەپێی خەمڵاندنی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، ساڵانە 3-5 ملیۆن كەس تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن و زیاتر لە 100 هەزار كەسیان بەو هۆیەوە دەمرن، كە بە نەخۆشیی وڵاتانی هەژار و دواكەوتوو ناسراوە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ