وەزیرێکی نیوزلەندا بە پایسکیل رۆیشت بۆ هۆڵی منداڵبوون و یەکەم منداڵی بوو

20-08-2018
سەروەر سالار
نیشانەکردن منداڵبوون، خانمان
A+ A-


رووداو-سلێمانی

وەزیری کاروباری خانمان لە نیوزلەندا بە پایسکیلەکەی بەرەو نەخۆشخانەی منداڵبوون بەڕێکەوت و منداڵەکەی بوو.


جولیان جینتەری تەمەن 38 ساڵان، لە هەفتەی 42هەمی دووگیانییەکەیدا بوو، بەوە ناسراوە هانی خەڵکی دەدات بە پایسکیل هاتوچۆ بکەن.

رۆژی یەکشەممە 19ی ئاب جینتەر ساتێک بەر لە بەڕێکەوتنی بۆ نەخۆشخانەی منداڵبوون، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بۆ فۆڵۆوەرەکانی نووسیوە "بەیانیەکی جوانی یەکشەممە بۆ پایسکیلسواری، بەرەو نەخۆشخانە، بۆ ژانی دەستکرد و لەدایکبونی منداڵەکەم. هیوای بەختێکی باشمان بۆ بخوازن. من و هاوژینەکەم بە پایسکیل دەڕۆین، چونکە لە ئوتومبیلەکەدا شوێنی گونجاو نییە، هەروەک پایسکیلسوارییەکە باری دەروونیم دەخاتە بارێکی هەرە باش".

undefined


لە پۆستێکی دیکەشدا دەڵێ "وادیارە دەبێ لە هەفتەکانی کۆتایی دووگیانیدا پایسکیلسواری زیاتر بکەین، بۆ ئەوەی پرۆسەی منداڵبوونمان ئاسانتر بێ".

خانمە وەزیرەکە بە سرووشتی منداڵەکەی بووە و تەنیا سێ مانگ پشووی وەرگرتووە بۆ ماوەی منداڵبوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە