رووداو- POSTA
لە هەرێمی ئیلینۆی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا چێشتخانەیەك بڕیارێكی سەیر دەردەكات، لە بڕیارەکەدا هاتووە هەر ئافرەتێک مەمکی دەرخات ئەوە پارەی پیزاکەی لێ وەرناگیرێت.
براوس پیزا، دەكەوێتـە شاری چامپینگ لە هەرێمی ئیلینۆی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، زۆربەی سەردانكەرەكانی خوێندكاری زانكۆن و بە شەویش کراوەیە. بەڕێوەبەرانی براوس پیزا بڕیارێكی سەیر دەردەكەن و ئەم بڕیارەش دەنگۆیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، لە بڕیارەکەدا هاتووە، هەر ئافرەتێک مەمکی دەرخات ئەوە پارەی پیزاکەی لێوەرناگیرێت.
برایس هارتمان، یەکێک لە کارمەندانی چێشتخانەكەیەو دەلێت:" ئەو کارە تەنیا بۆ ئێمە خۆش نییە، بەڵکو بۆ ئەو کەسانەش خۆشە کە سەردانمان دەکەن".
هارتمان دەشڵێت:"کاتێک کڕیارەکان دێن سەرسوڕمانی خۆیان دەردەبڕن و پرسیاری ئەوە دەکەن دەڵێت چۆن یەعنی؟ گەر مەمکم دەرخەم بەبێ پارە پیزا وەردەگرم؟ بەم شێوەیە پرسیارمان لێدەکەن، هەر خۆشیان دەڵین بەلێ، جا بۆ نا".
ئەم كارمەندە باسی ئەوەش دەكات رۆژانە سەردانكەرێكی زۆریان هەیەو خەڵكێكی زۆریش تەنیا بۆخۆشی سەردانیان دەكەن، لەوەڵامی ئەوەش كە چۆن بەرامبەر پیزا مەمكەكانیان دەردەخەن كڕیایرێك دەڵێت:"گەر ئەم هەموو خەڵکە دڵییان بەم کارە خۆشبێت مەمکەکانمان دەردەخەین".
خاوەنی دراوس پیزاش دەلێ، ئێستا کارمەندەکانمان زیاتر دڵیان خۆشەو وەکو جاران دوا ناكەون بۆ سەرکارەکانیان.
بڕیارەكەی برایس پیزا تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەریشی گرتووەتەوە، لە پۆستێكدا یەكێك لە كارمەندەكان نووسیویەتی (سینگی زیاترمان دەوێت). بەڵام بەپێچەوانەی ئەوەی كە پێشبینیان دەكرد لە ماوەیەكی كەمدا رووبەڕووی رەخنەیەكی چاوەڕوان نەكراو بووەوە، بۆیە بەڕێوەبەرانی چێشتخانەكە ناچاربوون پەیجەكەیان لە فەیسبووك و تویتەر بۆماوەیەكی كاتی دابخەن و، دوای سڕینەوەی سەرجەم پۆست و كۆێنتەكانیش دووبارە پەیجەكانیان كارا كردنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ