باشووری کوردستان.. بەپێی نرخ بڕیار لە کوالێتی کەرەستەکانی ئارایشت دەدرێت

15-04-2016
لیزان ئەمین
.....
.....
نیشانەکردن پێست
A+ A-

رووداو-سلێمانی

كەرەستەكانی ئارایشتی خانمان بە جۆر و نرخی جیاواز لە بازاڕەكانی باشووری كوردستان هەن، لەبەرئەوەی دەزگایەكی تایبەتمەندی كوردستانی نییە كە لۆگۆی دڵنیایی كواڵیتی لە بەرهەمەكان بدات، خەڵكی زیاتر بەپێی نرخی بەرهەمەكان و ئەو وڵاتەی لێیەوە هاتووە هەڵسەنگاندن بۆ بەرهەمەكان دەكەن. سەرەڕای ئەوەی بەرهەمە هەرزانەكان زیاتر وەك كەرەستەی كواڵیتی نزم ناسراون، ژمارەیەكی بەرچاوی هاونیشتیمانییان ئەوانە دەكڕن.

گرنگیپێدانى بەشێك لە خەڵک بە پێستیان زۆرتر ئامانجى جوانکاریى لەپشتە و کەمتر تیشک دەخرێتە سەر پاراستنى تەندروستى پێست، بۆیە هەندێکجار بەکارهێنانى ئارایشت بەبێ رێنمایى، خانمان تووشى گرفتى پێست دەکات.
 
کەمى نرخ و نەشارەزایى هەندێک لە خاوەن دوکانى ئارایشتەکان، ساخکردنەوەى ئارایشتى بێ کوالێتى لە نێو بازاڕەکان ئاسان کردووە. (تەیب) زیاتر لە 12 ساڵە كاری ئارایشت دەكات، ئەویش پێی خۆشە ئیدی ئەو و هاوپیشەكانی بەشێوەیەكی زانستی كاربكەن و بۆ ئەوەش داوای هاوكاری لە پەیوەندیداران دەكات.
خاوەن دوکان.

وەک پزیشکەکان باسیدەکەن، ئەو کەسانەى دەیانەوێت پێستیان بپارێزن، دەبێت سەرنج بدەنە تایبەتمەندیى فیزیۆلۆژیى پێستیان و بەو پێیە کرێمەکەى بۆ هەڵبژێرن، تاكو بەدەستی خۆیان ژینگەیه‌ك بۆ پێستیان درووستنەكەن كە بیژاكێنێ و تووشی نەخۆشی جۆراوجۆری بكات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە