شیرپێدانی سروشتی دایکان لە شێرپەنجەی مەمک دەپارێزێت

16-02-2016
کوردە ئەکبەر
شیرپێدانی سروشتی
شیرپێدانی سروشتی
نیشانەکردن منداڵ، شیرپێدانی سروشتی
A+ A-

رووداو-AP

پزیشکانی بەریتانی زانکۆی رۆیاڵ کۆلێج لە نوێترین توێژینەوەیاندا جەخت لە گرنگی شیرپێدانی سروشتی دەکەنەوە، چونکە نەک تەنیا بۆ کۆرپە، بەڵکو بۆ خودی دایک بەهەمانشێوە بەسوودە، شیری دایک مەترسی تووشبوونی منداڵان بە شەکرە و قەڵەوی کەمدەکاتەوە. 


پزیشکان دەڵێن شیرپێدانی سروشتی دەتوانێت ژیانی ٨٠٠هەزار منداڵ و ٢٠هەزار حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە سەرتاسەری جیهان بپارێزێت.

پزیشکانی بەریتانی جگە لە لایەنە تەندروستییەکەی شیردانی سروشتی باس لە سوودی لایەنی ئابووریشی دەکەن، بەشێوەیەک پارەیەکی زۆر دەگەڕێنێتەوە بۆ باوان.

بەگوێرەی ئامارەکانی تەندروستی جیهانی لە وڵاتانی پێشکەوتوو یەک لەسەر پێنجی منداڵان شیری دایکیان تاوەکو تەمەنی ١٢ مانگی پێدەدرێت، بەڵام لە وڵاتانی هەژارنشین یەک لەسەر سێی منداڵان شیری دایکیان تاوەکو تەمەنی ٦ مانگی پێدەدرێت و ئەوەش بێبەشبوونی ملیۆنان منداڵ لە سوود و گرنگی شیری دایک نیشان دەدات.

پێدانی شیری دایک دەتوانێت منداڵان لە تووشبوون بە دەیان نەخۆشی ترسناکی وەک هەوکردنی سییەکان، سکچوون و رەبۆ بپارێزێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە