داواکاری لەسەر نەشتەرگەریی جوانکاری زیادیکردووە

13-03-2016
کوردە ئەکبەر
رووداو
رووداو
نیشانەکردن جوانکاری
A+ A-



رووداو - AP

پزیشكانی بەریتانی هۆشداریدەدەن سەبارەت بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری لەو وڵاتە کە بەشێوەیەکی بەرچاوو روو لەزیادبوونە، بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمەڵەی نەشتەرگەری جوانکاری لە بەریتانا، بەشێکی زۆری خانمان و پیاوان روو لە پسپۆران دەکەن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری.


پزیشکانی ئەو کۆمەڵەیە دەڵێن ساڵانە داهاتی نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری لەبەریتانیا ٥ ملیار دۆلارە.

بە گوتەی پزیشکانی کۆمەڵەی جوانکاری بەریتانیا، کونسوڵی گشتی پزیشکی لە مانگی ئەپرێڵ کۆمەڵێک یاسای نوێ سەبارەت بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری  جوانکاری دەخاتەروو، ئەگەر پزیشکانیش لەو یاسایە لابدەن ئەوا لە ئەنجامدانی پیشەکانیان دووردەخرێنەوە و دوورنییە بدرێن بە دادگای گشتی سەرپێچیی. 

بە گوێرەی ئامارەکان لە ماوەی ساڵی رابردوو ٥١ هەزار نەشتەرگەری جوانکاری کراون، واتە تەنیا لە ماوەی ساڵی ٢٠١٤ تاکو ئێستا نەشتەرگەری جوانکاری بە رێژەی لە ١٣% لە بەریتانیا زیادیکردووە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە