رووداو - هەولێر
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان رایدەگەێنێت نیگەرانە لە دۆخی تەندروستی خانمانی کوردستان، بۆ برەودان بە تەندروستیشیان ئەوان بەردەوامن لە هەڵمەتەکانیان بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی لەنێو خانمان.
د. ڤیان سلێمان، سەرۆکی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ئاشکرایدەکات لەرێگەی ئەنجومەنەکانیان لە ناوچە دوورەدەستەکان رێنمایی تەندروستی بڵاودەکەنەوە و باس لە رێگەخۆپارێزییەکان دەکەن لە نەخۆشییە گوازراوەکان، هاوکات پزیشک بۆ ئەو خانمانە دابیندەکەن کە باری داراییان خراپە و پێویستییان بە چارەسەری پزیشكی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ