رووداو-ههولێر
بەبۆنەی مانگی بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی شێڕپەنجەی مەمک گلۆپەکانی سەر بورجی ئایفڵ لەپاریس رەنگی پەمەییان پێدرا وەک سیمبولێك بۆ شێرپەنجەی مەمک کە بە فەرمی بە رەنگی پەمەیی ناسێندراوە.
ساڵانە هۆشیاری دەربارەی شێپرپەنجەی مەمک له مانگی ئۆکتۆبەردا بڵاودەکرێتەوە و چەندین چالاکی و کۆنفراسی تایبەت بە نەخۆشییەکە لە سەرانسەری جیهاندا بەرێوە دەچن.
بە گشتی شێرپەنجەی مەمک باوترین شێرپەنجەیە لەنێو خانماندا و ساڵانە نزیکەی لە %١٢ی خانمانی جیهان تووشدەکات.
بەکارهێنانی رەنگی پەمەیی بۆ ساڵی ١٩٩١ دەگەرێتەوە کاتێک رێکخراوێکی خێرخوازی لە نیورۆک چەند قردێلەیەکی بە رەنگی پەمەیی بەسەر خهڵكیدا دابەشکرد بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی نەخۆشییەکە و پاڵپشتی تووشبووان، لە پاش ئەوەش لە ساڵی ١٩٩٢ بەفەرمی رەنگی پەمەیی وەک سیمبۆلی مانگی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی مەمک دیاریکرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ