خەڵاتی نێودەوڵەتیی نۆبڵ لە بواری پزیشکی بەخشرایە سێ زانای ئەمریکی

03-10-2017
هونەر رێبوار
توانییان بگەنە نێو کاتژمێری بایۆلۆجیی جەستەی مرۆڤ
توانییان بگەنە نێو کاتژمێری بایۆلۆجیی جەستەی مرۆڤ
A+ A-

رووداو- هەولێر 

خەڵاتی نێودەوڵەتیی نۆبڵ لە بواری پزیشکی و کارئەندامزانی بەخشرایە سێ زانای ئەمریکی بەهۆی دۆزینەوەکانیان لەبارەی کاتژمێری بایۆلۆجیی جەستە.

براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵ بە هەریەکە لە جێفری هۆڵ، مایکڵ رۆسباش و مایکڵ یۆنگ بەخشران، ئەمەش بەهۆی دۆزینەوەی جینێکی جەستە کە کاتژمێری بایۆلۆجی جەستە ئاراستە دەکات.

بەخشەرانی خەڵاتەکە دەڵێن ئەوان توانییان بگەنە نێو کاتژمێری بایۆلۆجیی جەستەی مرۆڤ و چۆنێتیی کارکردنی روونبکەنەوە.

کاتژمێری بایۆلۆجیی جەستە کارەکانی جەستەی مرۆڤ بەپێی کاتەکانی رۆژ و شەو دەگونجێنێ، بەوجۆرە کار لە خەوتن، هەڵسوکەوت، ئاستی هۆرمۆنەکان، پلەی گەرمیی لەش و پرۆسەی زیندەپاڵ دەکات.

پزیشكان و توێژەرانی بواری تەندروستی بەردەوام لە سەرانسەری جیهاندا لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی نوێتر و داهێنان لە بواری دەستنیشانکردن و چارەسەری نەخۆشییەکان. 

لە نوێترین و گرنگترین داهێنانەکان لە بواری شێرپەنجە بریتیبوو لە بەکارهێنانی رێگەیەکی نوێ بۆ چارەسەری شێرپەنجە، کە بە چارەسەر لە رێگەی بەهێزکردنی خانەکانی بەرگری ناسراوە و تێیدا خانەکانی سیستمی بەرگری بەهێزدەکرێنەوە و دژی خانە شێرپەنجەییەکان کاردەکەن. 

یەکێکی دیکە لە داهێنانەکانی ئەمساڵ لە هۆنگ کۆنگ بوو. کە ئەنگوستیلەیەک دروستدەکرێ، لەماوەی 30 چرکەدا چەندین پشکنینی تەندروستی و پزیشکیی بۆ کەسەکە دەکات و دەینێرێ بۆ مۆبایلەکەی. بەمەش کەسەکە لە تەندروستی خۆی دڵنیادەبێتەوە. 

لە ئەمریکاش تیمێکی زانستیی پرۆگرامێکی کۆمپیوتەریی درووستدەکەن کە دەتوانێ دەستنیشانیبکات ئاخۆ نەخۆش بەڕاستی ئازاری هەیە، یاخود ئازاری نییە و بە هەندێک مەبەستی تایبەت خۆی وەک نەخۆش  پێشاندەدات و بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئازاری هەیە.

خەڵاتی نۆبێل (بە سویدی: Nobelpriset)، خەڵاتێکی سویدیی-بنچینەی پێشکەشکراوی نێودەوڵەتییە، بۆ وەرگرتنی خەڵای نۆبڵ، پێویستە یەکەم شت بپاوڵێورێت، و پێویستە کەسی پاڵێوراو لەژیاندا بێت ھێشتا. مافی پاڵاوتنیش بۆ ئەو کەسانەیە کە پێشتر خەڵاتییان وەرگرتووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە