شاجوانی گەردوون پزیشکی ددانە

01-02-2017
زێڕین کامەران
..
..
نیشانەکردن شاجوان
A+ A-


رووداو -هەولێر

لە شاری مانێلای پایتەختی فلیپین، لە ئاهەنگێکدا کە بۆ ماوەی 3 کاژێر بەردەوامبوو، شاجوانی گەردوون بۆ ساڵی 2017 هەڵبژێردرا و ئایریس مێتینایەری شاجوانی فەرەنسا، ناسناوەکەی بردەوە.

ئایریسی شاجوانی فەرەنسا، قوتابی کۆلێژی پزیشکی ددانە، لە 65-ەمین خولی هەڵبژاردنی شاجوانی گەردوون لە کۆی 85 کچی شاجوانی وڵاتانی جیاوازی دونیا، تاجەکەی بردەوە.

ئایریس لە ساڵی 1993 لە شاری لیل لە فەرەنسا لەدایکبووە، قوتابی کۆلێژی پزیشکی ددانە و دەیەوێت ببێتە پزیشکی نەشتەرگەری  ددان. ئایریس دوای داکۆکیکردن لە مافەکانی کۆچبەران و بەرزڕاگرتنی هەڵوێستی وڵاتەکەی لە پاڵپشتیکردنی کۆچبەران، توانی سەرنجی لێژنە بۆ خۆی رابکێشێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە