عیرفان عەبدولعەزیز هیوادارە 2017 ساڵی ئاشتەوایی بێت

31-12-2016
رووداو @Rudawkurdish
رووداو
رووداو
نیشانەکردن عیرفان عەبدولعەزیز ساڵی نوێ
A+ A-

رووداو - سلێمانی

رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی بەبۆنەی سەری ساڵی زایینی پیرۆزبایی لە خەڵكی باشووری كوردستان دەكات و، هیواش دەخوازێت 2017 ساڵی ئاشتەوایی نێوان لایەنە سیاسییەكان بێت.

عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بۆ هەرێمی کوردستان 2016 ساڵی نەهامەتی و ناکۆکی سیاسی بوو، بەڵام لە کۆتاییەکەیدا گەرموگوڕی کەوتە نێو پەیوەندییە سیاسییەکان و لەسەر بنەمای پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەڕێکی دانووستاندن دەستی پێکرد".

رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی چاوەڕوانە ساڵی نوێ ساڵی ئاشتەوایی نێوان لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان بێت و هەوڵەکان بگەنە ئەنجام. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە