کۆمەڵ و یەکگرتوو: تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەدەین

31-10-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کە تەنیا لایەنی سیاسییە کورسی بەدەستهێنابێت و بەفەرمی رایگەیاندبێت ناچنە پەرلەمان، دەڵێت، تانە لە ئەنجامەکان دەدەن. هەروەها بەرپرسی هەڵبژاردنی یەکگرتووش دەڵێت: "لە هەر چوار بازنەکە تانەمان دەبێت".
 
د. بێستوون حەمەساڵح، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەری ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە تەواوی بازنەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەو بنکەیەی لە بەغداش دەنگی تێدا درا تانەی لە ئەنجامەکان دەدەین".
 
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە 64 هەزارو 874 دەنگ سێ کورسی بەدەستهێنا و پێنجەم زۆرترین دەنگی لایەنەکان بوو، بەڵام رایگەیاند، "ناچینە پەرلەمان و هەڵبژاردنەکە رەتدەکەینەوە". بێستوون حەمەساڵح دەڵێت، "بڕیاری نەچوونمان داوە بۆ پەرلەمان و تانەش لە ئەنجامەکان دەدەین".
 
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە 117 هەزار و 44 دەنگ حەوت کورسی بردەوە. هێمن ئەسکەندەر، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئەمڕۆ بە رووداوی گوت: "لە هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردن دەدەین".
 
بۆتان شێرکۆ جاف، بەرپرسی هونەریی نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، تانەدان بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت جگە لە رۆژی هەینی کە پشووە، رۆژانی شەممە و یەکشەممەش.
 
هەر لایەنێکی سیاسیی یان بەربژێر و هاوپەیمانییەک بیەوێت تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بدات، دەبێت لە رێگەی لقەکانی کۆمیسیۆنەوە تانەکە بدات و دواتر بەرز دەکرێنەوە بۆ دەستەی دادوەریی کۆمیسیۆن.
 
20ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرپەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو. 30-10-2024 کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامەکانی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکەی راگەیاند.
 
بەگوێرەی کۆمیسیۆن، پارتی دیموکراتی کوردستان 39 کورسی و یەکەمی هەڵبژاردنەکە بووە، دوای ئەویش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە 23 کورسی دووەمە و جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە 15 کورسی سێیەمی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانە.
 
هەروەها یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، حەوت کورسی. رەوتی هەڵوێست چوار کورسی، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان سێ کورسی، بەرەی گەل دوو کورسی و هەریەکە لە لە گۆڕان و هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستانیش یەکی کورسییەکیان بەدەستهێناوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''