رووداو دیجیتاڵ
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک راگەیاند، ئەو جووتیارانەی گەنمی باوەڕپێکراو و پەسندکراو (بنەتۆو)ـیان هێنابوو، ئەمڕۆ پارەی گەنمەکەیان وەردەگرن.
پێنجشەممە 31 تشرینی یەکەمی 2024 موسڵیح حەسەن، جێگری بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە کاژێر 11:00ـەوە دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی ئەو جووتیارانە کراوە، کە گەنمەکانیان رادەستی کۆمپانیا خۆشناو کردبوو."
ئەو جووتیارانەی گەنمیان رادەستی کۆمپانیاکە کردووە، دەتوانن لە كارگەی سليڤانی پارەکەیان وەربگرن کە دەکەوێتە سەر رێگەی دهۆک- زاخۆ.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی چاندنی دهۆک گوتی "ئەو جووتیارانەی گەنمیان رادەست کردووە، ژمارەیان 44 جووتیارە."
ئەو گەنمەی لەو جووتیارانە کڕدراوە، بە جووتیاران دەفرۆشرێتەوە. موسڵیح حەسەن گوتی "سەرەتای هەفتەی داهاتوو، دابەشکردنی گەنمی بنەتۆو بەسەر نزیکەی 600 بۆ 700 جووتیار دەستپێدەکات، تەنیا مەرجیش ئەوەیە؛ زەوی و ئاوێکی باشیان لەبەردەست دا بێت."
بە گوتەی جێگری بەڕێوەبەری گشتی چاندنی دهۆک، ئەمساڵ 2000 تۆن گەنمی بنەتۆو لە جووتیاران کڕدراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ