رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، زیندانییەک لە چاکسازییەکە هەڵاتووە و لە جێگەی خۆی برایەکی لە زیندان جێهێشتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرچاوەیەک لە بەڕێوەرایەتی گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رووداوەکە دوێنی روویداوە، ئەویش کاتێک چاوپێکەوتنی حوکمدراوان هەبووە، کەسێک برایەکی لە جێگەی خۆی داناوە و هەڵاتووە".
بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی سلێمانی لە راگەیێندراوەکەیدا رایگەیاندووە، لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون لە رووداوەکە پێکهێندراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، تاوەکو ئەمڕۆ ئەو زیندانییە دەستگیر نەکراوەتەوە، کە دوو سزای لە سێدارەدانی هەبووە.
لە هەرێمی کوردستاندا سێ چاکسازیی گەوران لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەن؛ هاوکات سێ چاکسازیی ژنان و منداڵان لە هەر سێ شارەکەدا هەن و بەگشتی زیاتر لە 5000 هەزار کەس تێیاندا سزاکانیان بەسەر دەبەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ