رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ مێرمنداڵێک لە گوندی باراڤای خواروو، سەر بە ناحیەی گردەسێن لە ئاکرێ لەکاتی مەلەکردن خنکا.
رۆژی دووشەممە، 31ـی تەممووزی 2023، عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "مێرمنداڵەکە ناوی سەردار بەشارە و تەمەنی نۆ ساڵە، لەکاتی مەلەکردن لە گۆمی گوندەکە کە [لەسەر رووبارەکە] بۆ ئاودێری برنج دروستکرابوو خنکا."
بەگوتەی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ، تەرمی مێرمنداڵەکە رەوانەی دادپزیشکی ئاکرێ کراوە، دوای ئەنجامدانی رێکاری پزیشکی، رادەستی کەسوکاری دەکرێت.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 15 کەس لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە ئاودا خنکاون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ