بەشەخۆراکی 70%ـی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان بڕدراوە

30-08-2018
پێشەوا بەهلەوی
رێکخراوی خۆراکی جیهانی نەیتوانیوە یارمەتیی پێویست کۆبکاتەوە
رێکخراوی خۆراکی جیهانی نەیتوانیوە یارمەتیی پێویست کۆبکاتەوە
نیشانەکردن خۆراک پەنابەران
A+ A-

رووداو - دهۆک 

رێکخراوی خۆراکی جیهانی (WFP) بەشێک لە یارمەتییەکانی بۆ کەمپی پەنابەران لە باشووری کوردستان کەمکردووەتەوە و، بەگوتەی بەرپرسانی رێکخراوەکە نەیانتوانیوە سەرمایە و یارمەتیی پێویست بە گەیاندنی خۆراک لە وڵاتانی جیهان دابین بکەن. 

 بەم هۆکارە بە هەزاران خێزانی پەنابەری رۆژئاوای کوردستان لە کەمپەکانی پارێزگای دهۆک بەشە خۆراکی مانگانەیان لەسەر بڕدراوە. بەرپرسێکی کەمپی دومیز دەڵێ، 70%ـی دانیشتووانی کەمپەکان بەشە خۆراکی مانگانەیان بڕداوە، دەیانەوێ "بە هاوکاری رێکخراوە خێرخوازییەکان بەشە خۆراکی مانگانە بۆ پەنابەران دابین بکەین". 

بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو لە کەمپی دۆمێز کە بە گەورەترین کەمپی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان لەقەڵەمدەدرێت، نزیکەی 30 هەزار کەسی تێدا دەژی، ئێستا بەشێکی بەرچاوی دانیشتووانی کەمپەکە رووبەڕووی کەمی خۆراک بوونەتەوە.



 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە