رووداو - هەولێر
خۆکوژێک لە گەڕەکی ئیعلامی باشووری بەغدا خۆی تەقاندەوە، سەرچاوەیەکیش لەوەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا پێنج کەس کوژران و 11 کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند "ئێوارەی رۆژی سێشەممە 30-8-2016 خۆکوژێک بە پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراو لە گەڕەکی ئیعلامی باشووری بەغدا خۆی تەقاندەوە".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا پێنج کەس کوژراون 11ی دیکەش برینداربوون".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ