رووداو - رانیە
بەهۆی دیارینەکردنی خاڵی سفر، کارکردن و بە نێودەوڵەتیکردنی دەروازەی کێلێ لەنێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان وەستاوە.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین دەڵێت، بۆ دیاریکردنی خاڵی سفری دەروازەکە پێویستە شاندێکی حکومەتی عێراق و ئێران سەردانی دەروازەکە بکەن و لەسەر دیاریکردنی خاڵی سفری سنووریەکە رێکبکەون.
بە پێی زانیارییەکانیش هەرچەندە تیمی حکومەتی ئێران ئامادەن، بەڵام تیمەکانی حکومەتی عێراق هێشتا بۆ دیاریکردنی خاڵی سفری دەروازەکە ئامادە نین سەردانی دەروازەکە بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ