رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەڵاحەدین بەهائەدین کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو، سەرکەوتنی کۆنگرە و هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی نوێی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (یەکشەممە، 29-12-2024) لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە سەڵاحەدین بەهائەدین کردووە، "ئامادەیی و پێگه‌ى سه‌ڵاحه‌دين محه‌ممه‌د به‌هائه‌دين و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانى له ژيان و پرۆسه‌ى سياسى له هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا به‌رزنرخاند."
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە دامەزراندنییەوە لە ساڵی 1994 تاوەکو ئێستا، 9 کۆنگرەی بەستووە کە کۆنگرەی نۆیەمیان رۆژی هەینی، 27-12-2024، دەستیپێکرد و رۆژی شەممە کۆتاییهات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکەدا تيشكى خستووەتەسهر "رۆڵى ديار و چاكهخوازانهى ئه‌ميندارى گشتى و يه‌كگرتووى ئيسلامى له پاراستنى تهبايى له‌نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستان."
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەژێر درووشمی (بەرەو ئاییندەیەکی گەشتر) بە ئامادەبوونی زیاتر لە 850 ئەندام نۆیەمین کۆنگرەی بەست. سەڵاحەدین بەهائەدین لە کۆنگرەکەدا بە ئەمینداری گشتیی حیزبەکە هەڵبژێردرایەوە. سەرچاوەیەک بە رووداوی گوت، 728 دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی بەدەستهێناوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وەک لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هاتووە؛ ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان ستايشى رۆڵ و هه‌وڵه‌كانى نێچیرڤان بارزانیی کرد بۆ پاراستنى تهبايى و پێكهوهيى له‌نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستاندا كرد.
دەقی راگەیێندراوەکە:
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، 2024/12/29 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانى كۆنگره و هه‌ڵبژاردنى سهركردايهتيى نوێی حزبه‌كه‌يانه‌وه، پيرۆزبايى له به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماده‌يى و پێگه‌ى به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانى له ژيان و پرۆسه‌ى سياسى له هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا به‌رز نرخاند و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ به‌ڕێزيان و يه‌كگرتووى ئيسلامى دووپات كرده‌وه.
به‌ڕێزيان تيشكى خسته سه‌ر ڕۆڵى ديار و چاكهخوازانهى به‌ڕێز ئه‌ميندارى گشتى و يه‌كگرتووى ئيسلامى له پاراستنى تهبايى له‌نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستاندا و جه‌ختى له پێويستى و گرنگيى بهرپرسياريهتيى هاوبه‌ش و نيشتمانيى هه‌موو لايه‌نه‌كان له قۆناغى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانينى خۆى و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ستايشى ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزيانى بۆ پاراستنى تهبايى و پێكهوهيى له‌نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستاندا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ