فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری ناحیەی زاویتەیان لە دهۆک بۆردوومانکرد

29-12-2023
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەوروبەری گوندی خۆرپنیێ-یان لە ناحیەی زاویتە لە سنووری پارێزگای دهۆک بۆردوومانکرد، بە گوتەی دانیشتوویەکی گوندەکە، بۆردوومانەکە زیانی گیانیی نەبووە. 
 
بەگوێرەی چەند گرتە ڤیدیۆیەک کە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراون، دەردەکەوێت کە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی ناوچە شاخاوییەکانی ناحیەی زاویتە دەکەن. 
 
بیلال باشووری، دانیشتوویەکی گوندی خۆرپنیێ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "وەکو بەچاو بینراوە ئۆتۆمبێلێک بۆردوومان کراوە، لەبەر هۆکاری ئەمنی ناتوانین بچینە شوێنی بۆردوومانەکە".
 
ئەو ھاونیشتمانییە گوتیشی، ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج، "پێدەچێت ئۆتۆمبێلی گەریلاکانی پەکەکە بووبێت، بەڵام تائێستا زیانەکان نەزانراون".
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو هاونیشتمانییەکە لەکاتی هەڵدێراندا زەبری قورس بەر سەریان کەوتووە.

لە شنۆ و مهاباد دوو کەس لە چیا هەڵدێران و گیانیان لەدەستدا

لە بەرزاییەکانی شارەکانی مهاباد و شنۆی سەر بە پارێزگای ورمێ، دوو هاونیشتمانی هەڵدێران و هەردوو گیانیان لەدەستدا؛ بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری پارێزگاکە دەڵێت، لەکاتی هەڵدێراندا زەبری قورس بەر سەریان کەوتووە.