لە سنووری پارێزگای دیالە بنکەکانی نوێکردنەوەی دەنگدەران کراونەتەوە

29-08-2017
گۆڤەند مستەفا
هەڵۆ محەممەد، پەیامنێری رووداو لە خانەقین
هەڵۆ محەممەد، پەیامنێری رووداو لە خانەقین
نیشانەکردن گشتپرسی
A+ A-

رووداو - خانەقین

بە مەبەستی خۆتۆمارکردن و راستی و دروستی ناوەکانیان، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان لە سنووری پارێزگای دیالە بنکەکانی تۆماری نوێکردنەوەی دەنگدەران دەکاتەوە.

ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان بنکەکانی تۆماری نوێکردنەوەی دەنگدەرانی لە خانەقین کردە، بۆ ئەوەی دانیشتووانی خانەقین سەردانی ئەو بنکانە بکەن و لە هەبوون و راستی و دروستی ناوەکانیان دڵنیاببنەوە.

پەیامنێری رووداو دەڵێت، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن راپرسی لە خانەقین بنکەیەکی بۆ دەنگدەرانی سەعدیەش کردووەتەوە، بەو پێیەی سەعدیە چەکدارانی حەشدی شەعبی لێیە و ناتوانرێت لەوێ بنکە بکاتەوە.

لە سنووری خانەقین بە شێوەیەکی گشتی ناوەندێک و 10 بنکەی دەنگدان هەن، ئەمڕۆش لە شارۆچکەی سەعدیە.

لە گوڵاڵەش بڕیار لەسەر بەشداری شارۆچکەکە لە گشتپرسی دراوە و لەوێش ناوەندێک و دوو بنکەی نوێکردنەوەی دەنگدەراب کراونەتەوە.

پەیامنێری رووداو ئاماژە بەوە دەدات، لە سنووری پارێزگای دیالە لە ناوچە کوردستانییەکانی وەکو خانەقین، گوڵاڵە، قەرەتەپە، سەعدیە و مەندەلی بنکەکانی تۆماری نوێکردنەوەی دەنگدەران کراونەتەوە. بەتێکڕا ژمارەی دەنگدەران لەو ناوچانە بە کورد، عەرەب و تورکمان دەگاتە نزیکەی 800 هەزار دەنگدەر. لە خانەقین و پێنج شارۆچکەکەشی 218 هەزار 165 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، ئەوە جیا لەو ناوانەی ئەمساڵ مافی دەنگدانیان دەبێت.


لەبارەی قەزای خورماتووی سەر بە پارێزگای کەرکووک هێشتا ئامادەکاری نەکراوە. شەلال عەبدول، قائیمقاقی قەزاکە دەڵێت، لەگەڵ ئەنجوومەنی قەزای خورماتوو لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بە فەرمی داوا لە کۆمیسیۆن بکەن ئەوانیش بەشداری بکەن، بەڵام هێشتا هەوڵەکان لەنێو قەزاکەوەن نەک لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە.

شەلال عەبدول دەشڵێت "هەوڵەکان تاوەکو ئێستا جددی نەبوون و زەمینەسازی پێویست نەکراوە، بۆیە هەوڵدەدەین لەگەڵ هەموو پێکهاتەکان قسە دەکەین بۆ ئەوەی گرفت دروست نەبێت".

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە