بەرهەم ساڵح چەند كاژێرێك پێش تەقینەوەكان لە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك بووە

29-06-2016
حەکیم داود
نیشانەکردن فڕۆكەخانەی ئەتاتورك بەرهەم ساڵح
A+ A-

رووداو - هەولێر

بەرهەم ساڵح رایگەیاند، چەند كاژێرێك پێش تەقینەوەكانی ئیستەنبوڵ لە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك بووە.

بەرهەم ساڵح، سەركردەی دیاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە توویتێكدا رایگەیاند "دوێنێ‌ لە فڕۆكەخانەی ئیستەنبوڵەوە گەشتم كرد، چەند كاژێرێك پێش كردەوە تیرۆریستییەكانی نێو فڕۆكەخانەكە".

بەرهەم ساڵح "یەكگرتوویی بەپێویست دەزانێت بۆ كۆتاییهێنان بە تیرۆر و كارەساتەكانی"، هاوشێوەی تەقینەوەكانی ئیستەنبوڵ، كە بەهۆیەوە سەتان كەس بوونە قوربانی.


كاژێر 22:15-ی شەوی سێشەممە 28-6-2016 سێ‌ تەقینەوەی خۆكوژی یەك لەدوای یەك لە فڕۆكەخانەی ئەتاتوركی ئیستەنبوڵ روویاندا و بەهۆیانەوە 41 كەس كوژران و 293ی دیكەش برینداربوون.

لەنێو كوژراوەكان 28 تورك هەبوون و 13ی دیكەش بیانی بوون، كە دوو عێراقیشیان تێدابوو.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەتاتورك ماوەی 90 ساڵە دروستكراوە و ساڵی رابردوو 60 ملیۆن گەشتیار روویان تێكردووە، بەو هۆیەشەوە بە سێیەم قەرەباڵخترین فڕۆكەخانەی ئەوروپا دەستنیشان كرا، ئەوە جگە لەوەی ناوی لەنێو 10 گەورەترین فڕۆكەخانەكانی جیهاندایە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە