گالەری

 
رووداو دیجیتاڵ
 
ئاداری هەموو ساڵێک کریستیانەکان رێوڕەسمی "هەینیی پیرۆز" یاخود "هەینیی ئازارەکان" ئەنجام دەدەن، ئەوەش بەر لە دوو رۆژ لە جەژنی ئیستەر. کریستیانەکان پێیانوایە پێغەمبەر عیسا (د.خ) لەخاچ دراوە، لە "هەینیی ئازارەکان"یشدا یادی لەخاچدانی دەکەنەوە.
 
لە بەشێکی کەنیسەکانی عەنکاوە و بەتایبەت لە کەنیسەی مارت شەموونی، بە هەڵگرتنی خاچ، تابوتێکی بچووک و پۆشینی جلوبەرگی رەش، ئەو رێوڕەسمە بەڕێوەچوو.
 
یادی ئەو رۆژە، بەپێی لێکدانەوەی کریستیانەکان، لەوەوە هاتووە کە عیسای مەسیح لەگەڵ لەخاچدانی، چەندین ئازار و ناخۆشیی بەسەردا هاتووە.
 
کریستیانەکان لە سەرانسەری جیهاندا، لە مەزهەبە جیاوازەکانەوە، یادی "هەینیی ئازارەکان" دەکەنەوە، کە بە "هەینیی پیرۆز"یش ناسراوە. لە ئێوارەی پێنجشەممەوە تاوەکو نیوەڕۆی هەینی بەڕۆژوو دەبن، بە لەبەرکردنی جلی رەش یان وەنەوشەییش روو لە کەنیسەکان دەکەن.