کەشناسێک: ئەمشەو شەپۆلێکی چڕی تەم سنووری پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت، ئەمشەو شەپۆلێکی چڕی تەم هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بەتایبەتی ناوچەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.
 
ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 28ـی تشرینی دووەمی 2024) کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و مەوداى بینین لەنێوان 7 بۆ 10 کم دەبێت."
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی (هەینی) کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، بەرزدەبێتەوە."
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "بەگشتی کەشوهەوا ساماڵ دەبێت، بەڵام ئەمشەو و سبەی شەو، تەمومژ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەتایبەتی سنووری پارێزگای هەولێر."
 
محەممەد کەمال گوتیشی "لە کاژێر 12:00ـی ئەمشەوەوە تاوەکو 07:00ـی بەیانی، تەمومژێکی چڕ لە رێگەی سەلاحەددین – هەولێر، شەقڵاوە، خەلیفان، هەولێر- چەمچەماڵ و تەقتەق دەبێت."
 
سەبارەت بە پلەی گەرما، ئەو کەشناسە گوتی، "پلەکانی گەرما 11 پلە دابەزیون و ئەمشەویش لە زۆربەی ناوچەکان پلەی گەرما دەچێتە ژێر سفر."
 
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم شێوەیە دەبن:
 
هەولێر: 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 10 پلەى سیلیزى
دهۆک: 9 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 11 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى
سۆران: 8 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 13 پلەى سیلیزى

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە