رووداو دیجیتاڵ
شەشەمین پێشانگەی کتێب لە سلێمانی بەرێوەدەچێت، 200 وەشانخانە لە 12 وڵاتی جیاواز بەشدارییان تێدا کردووە. وێنەکان دیمەنی ئەمڕۆی پێشەنگاکەن کە هەموو چین و توێژەکانی لە خۆی دا کۆکردووەتەوە.
لە وێنەیەکدا فەرهاد پیرباڵ، نووسەری کورد وەستاوە و گفتوگۆ لەگەڵ چەند سەردانیکەرێکی پێشانگاکە دەکات. لە وێنەیەکی دیکە دا مەلا عومەر حەمە سوور دەردەکەوێت؛ تەمەنی 89 ساڵە و رۆژانە کتێب دەخوێنێتەوە. سەردانی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی لە سلێمانی کردووە و دەڵێت، شارەزاییەکی باشی لە مێژووی هەرێمی کوردستان هەیە.
لە پێشەنگاکەدا 9 ملیۆن کتێب بە 40 هەزار ناونیشانی جیاوازەوە دەخرێنە بەردەستی خوێنەران.
پێشانگاکە ئەمڕۆ هەینی، 28ـی تشرینی دووەمی 2024، بە رووی خوێنەراندا کرایەوە و تاوەکو 11 رۆژ بەردەوام دەبێت.