گالەری

رووداو - هەولێر
 
لە چوارەم رۆژی هەڵمەتی ساڵانەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ژنان، ئەمڕۆ یەکشەممە کۆنفرانسی "یەکسانیی جێندەری و ستراتیژیەتی بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان" بەڕێوەچوو.
 
کۆنفرانسەکە هەشت کاژێری خایاند بە بەشداریی زیاتر لە 400 کەس لە کەسایەتیە سیاسییەکان، دیپلۆماتکاران و چالاکڤانانی ژن بە ئامانجی باسکردن لە رۆڵی ژنان و بەشداریی ژنان لە سیاسەت و بەربەستەکانی بەردەمیان و ئەو تووندوتیژییانەی رووبەڕوویان دەبێتەوە.