رووداو- ئامەد
رۆژی دووشەممە 28/11/2016 ساڵێک بەسەر کوژرانی تاهیر ئەڵچی، سەرۆکی ژووری پارێزەرانی ئامەد تێدەپەڕێت، بەوبۆنەیەوە رێوەڕەسمێک سازدەكرێت و ساڵیادی كوژرانی دەكرێتەوە.
ماشەڵڵا دەکاک، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە ئامەد رایگەیاند "ژووری پارێزەرانی ئامەد سەرجەم پارێزەرانی ئاگادارکردووەتەوە لەبەردەم منارەی چارلینگ لە ناوچەی سووری ئامەد ئامادەبن، بۆ ئەوەی یادی کوژرانی ئەڵچی بکەنەوە".
ماشەڵڵا دەکاک ئاماژەی بەوەش کرد، پارێزەرانی ئامەد بە جلوبەرگی پارێزەرییەوە بەشداری لە رێوەڕەسمەكەدا دەکەن و ئیدانەی کوشتنی ئەڵچی دەکەن. هەروەها تورکەن ئەڵچی، هاوژینی تاهیر ئاڵچی بەشداری رێوەڕەسمەکە دەکات و گوتارێک پێشکەش دەکات، دوانیوەڕۆش لەسەر گۆڕی ئەڵچی لە سۆمەر پارک، چەند چالاکییەکی تایبەت بە ئەڵچی بەڕێوەدەچن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ