سەردانەکەی شاندی وەزارەتی دارایی بۆ بەغدا دواخرا

28-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، سەردانی شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا  بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2024، سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بڕیار بوو ئەمڕۆ شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتەکەمان بۆ چارەسەری کێشەکانی لیستی مووچە سەردانی بەغدا بکات، بەڵام ئەمڕۆ رێکنەکەوت، بۆیە سەردانەکە دواخرا بۆ کاتێکی نادیار."
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، مەبەستی سەردانیکردنی ئەو شاندە بۆ بەغدا، بردنی لیستی مووچەی مانگی 10 بوو لەسەر کاخەز لەگەڵ خۆیان.
 
ئەو سەرچاوەیە گوتی: "ئەو تێبینیانەی کە وەزارەتى دارایی فیدراڵ لەسەر لیستی مووچە هەیبوو چارەسەر کراون، هەر کە گونجاو بوو، شاندەکە سەردانی بەغدا دەکات بۆ بردنی لیستی مووچەی مانگی 10."
 
رۆژی 23ی ئەم مانگە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە بە رووداوی گوت: لیستى مووچەى مانگى 10 نەنێردراوە بۆ بەغدا، بەڵام وەزارەتى دارایی و ئابوورى لە قۆناخى ئامادەکردنیدایە، "دواکەوتنى ناردنى ئەو لیستە بۆ جێبەجێکردنی ئەو تێبینییانە دەگەڕێتەوە کە وەزارەتى دارایی فیدراڵ هەیبووە".
 
بەشى زۆرى تێبینییەکان تایبەتن بەو فەرمانبەرانەى وەزارەتى دارایی فیدراڵ بە ناوى دووبارە ناوى بردوون. بۆ چارەسەرى ئەو بابەتەش، وەزارەتى دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ناوى چواریی خۆیان و دایکیان بۆ بەغدا دەنێرێت.
 
دوێنێ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی سەبارەت کۆدی بایۆمەتری مووچەخۆران بڵاوکردەوە کە تێیا هاتووە، "هەر کەسێک مووچەخۆری حکومەتی هەرێم بێت و تاوەکو 20-11-2024 کۆدی بایۆمەتریی نەبێت، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە مووچەکەی رادەگیرێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت".
 
رۆژی 22ـی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، "75٪ی کێشەکانی بایۆمەتری و لیستی مووچە چارەسەر بووە و تاوەکو کۆتایی ساڵ، سەرجەم کێشە هونەرییەکانی لیستی مووچە چارەسەر دەبێت".
 
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کرد، "خەرجیی مووچەخۆران بۆ مانگی 10 زیاتر لە 998 ملیار دینارە، بەهاوتا کراوی خانەنشینانەوە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.