نەوزاد هادی: تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبا و سیستەمی ئاگرکوژێنەوە بۆ بازاڕی لەنگە دروستدەکەین

28-10-2018 1 کۆمێنتەکان
هادی سەلیمی
هادی سەلیمی @hadiselimi
دیمەنێک لە بازاڕی لەنگە دوای سووتانی، وێنە: محەممەد شوانی
دیمەنێک لە بازاڕی لەنگە دوای سووتانی، وێنە: محەممەد شوانی
نیشانەکردن نەوزاد هادی لەنگە
A+ A-
رووداو - هەولێر 

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و پارێزگاری هەولێر سەردانی بازاڕی لەنگەیان کرد بۆ بەسەرکردنەوەی دووکاندارەکان و نەوزاد هادی بە رووداوی راگەیاند "حکومەت سیستەمی کارەبا، ئاو و ئاوەڕۆ و ئاگرکوژاندنەوە بۆ بازاڕی لەنگە دروستدەکات".


ئەمڕۆ (یەکشەممە، 28-10-2018) هەریەک لە نێچیرڤان ئەحمەد، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر لەسەر راسپاردەی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بازاڕی لەنگەی هەولێریان کرد کە لە رۆژی 25-10-2018 سووتا.

نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لەبەردەم بازاڕەکە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کرد و رایگەیاند "لەسەر بڕیاری بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بەپەلە یارمەتی پێشکەشی دووکاندارەکان دەکرێت. ئەوان دووکانەکانیان نۆژەندەکەنەوە و لەسەر ئەرکی حکومەت کارەبای نیشتمانی و مووەلیدە دەبێتە یەک شەبەکە و بۆیان رێکدەخرێت، هەروەها تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ و بۆڕی سیستەمی ئاگرکوژێنەوە لەژێر زەوی بۆیان دروستدەکرێت و بەشێک لە کۆڵانەکانی بازاڕەکە کە سەریان دادەپۆشرێت ئەمانە هەموویان لەلایەن حکومەتەوە جێبەجێ دەکرێن".


سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی دووکاندارەکانیش، نەوزاد هادی دەڵێ "ئێمە لەگەڵ ئەنجوومەنەکانیان کۆدەبینەوە بۆ یارمەتیدان و پێشکەشکردنی قەرەبوو بە دووکاندارەکان". هەروەها رایگەیاند "کارەکان بە خێرایی دەکرێن، بەڵام هیچ دێدلاینێکمان نییە". 

نێچیرڤان ئەحمەد، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەوەی "ئێمە لەسەر راسپاردەی جەنابی سەرۆکی حکومەت هاتووین بۆ ئەوەی بە زوویی ئەو بازاڕە بکەوێتەوە سەرکار و، ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە: رێگەی رۆتینیات نەبێت و بەزوویی کارەکان جێبەجێبکرێن".

یەکێک لە دووکاندارەکانی بازاڕی لەنگە کە دووکانەکەی نەسووتاوە، لەرێگەی رووداوەوە داواکارییەکی ئاراستەی هاونیشتمانییان کرد و گوتی "دەستخۆشی لە حکومەت دەکەین کە هاتوون بۆ یارمەتیدانمان، دەمانەوێت ئەوەش بە خەڵک بڵێین رووبکەنەوە بازاڕی لەنگە، چونکە هەمووی نەسووتاوە، تەنیا بەشێکی سووتاوە، بۆیە دەتوانن رووبکەنەوە بازاڕ".

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر دروست بوو و بەزووی تەشەنەی کرد، بەجۆرێک تاوەکو بەتەواوی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە 800 دووکان سووتان.

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 
  • 28-10-2018
    كاوان
    بوجي سيستمي ئينشورانس كارا ناكةن بوجي حكومةت هةمو جار قةرةبو بكاتةوة با حكومةت فةرزي بكات بةسةر دوكانداران و خاوةن هوتيل و موتيل و مولكة تايبةتةكان كة ئينشورانس بكةن بو مولكةكانيان، ئةوسا هةر مولكيك مةرجي تةواوي تيا نةبو ئينشورانس ناكريت و هةمو فير ئةبن كة خويان باشتر بباريزن لةم حالةتانةي كة رو ئةدات