گالەری

13 کاژێر له‌مه‌وپێش
23 Photos
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر @Bilindtahir
رووداو دیجیتاڵ

لەدوای دەستپێکردنی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 25-9-2024 شەقامەکان و شوێنە گشتییەکان پڕ بوون لە فلێکس و پۆستەری بەربژێران، کە بەهۆی با بەشێکیان بوونەتە مەترسی لەسەر شۆفێران.
 
ئەوەی لە هەولێر نیگەرانیی لای خەڵک و شوفێران دروست کردووە؛ دانانی پۆستەرەکانە لە ناوەندی شەقامەکانی وەک 60 مەتری و 100 مەتری، هەروەها رێگە سەرەکییەکانی دیکە، لەم  چەند رۆژەشدا بەپێی بەدواداچوونێکی رووداو 'بەهۆی با'، سەدان پۆستەر کەوتوونەتە سەر شەقامەکان.  
 
دەهام عەلی ئیبراهم، شوفێرێکی تاکسییە لە هەولێر، بە رووداوی گوت "لەگەڵ بەربوونەوەی ئەم پۆستەرانە سێ جار لە رووداوی هاتووچوو پێکدادان رزگارم بووە. ئەم بەربژێرانە پارەیەکی باشیان لە پۆستەرەکانیان خەرج کردووە، بەڵام بیریان لە سەلامەتیی هانیشتمانیان و شوفێران نەکردووەتەوە."
 
پۆستەرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێوەیەک دانراون وەک شۆفێرەکە باسی دەکات "هەرچۆن بەربێتەوە، دەکەوێتە نێو شەقام و لەم حاڵەتەدا دەبێتە هۆی رووداوی هاتووچۆ، یان زیان بە ئۆتۆمبێلەکان دەگەیێنێت."
  
ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ لە هەولێر پۆستەری بانگەشەی حیزبێک بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کەوت، برای خاوەن ئۆتۆمبێلەکەش دەڵێت، "زیانی 4000 بۆ 5000 دۆلاری لێداوین و سکاڵا تۆمار دەکەین."