رووداو - دهۆک
لە دهۆک 100 ژنی رۆژئاوای کوردستان و دهۆک بەشدارییان لە خولێکی پاسکیلسواری کرد، خولەکە لەلایەن رێکخراوی IOM بۆ خانمانی ئاوارەی رێکخرابوو.
هەر بەشداربووێک پێنج کیلۆمەتری بڕی، رێکخەرانی خولەکەش هیوادارن بەم جۆرە خولانە خەڵکی بەگشتی و خانمان بەتایبەتی هانبدەن بۆ پاسکیلسواری.
یەکەمجارە لە دهۆک چالاکی لەم جۆرە بۆ ژنان رێکدەخرێت، ئەوانەشی بەشداربوون تەمەنیان لە نێوان 16 بۆ 25 ساڵیدا بوو.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ