زیاتر لە 30 هەزار کەس سەردانی پێشانگەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ پەروەردە و فێرکردنیان کردووە

28-07-2023
بەختیار قادر
بەختیار قادر
ژمارەیەک سەردانیکار لە پێشانگەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ پەروەردە و فێرکردن. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
ژمارەیەک سەردانیکار لە پێشانگەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ پەروەردە و فێرکردن. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

پێشانگەی نێودەوڵەتیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ پەروەردە و فێرکردن رێگەی دووری بۆ بەشێک لە فێرخوازان نزیک کردووەتەوە. شادان سەردانی پێشانگەکەی کردووە و گفتوگۆی لەگەڵ زانکۆیەکی نێودەوڵەتی کردووە و دەیەوێت خوێندنی بەکالۆریۆسی لە بەریتانیا بێت، زانکۆکەش دەرفەتی ئەوەی پێدەدات و مەرج و رێنوێنییەکانی پێدەڵێت.
 
هەیوب فەیسەڵ، کارگێڕی زانکۆی لەندەن دەڵێت، "کاتێک وەردەگیردرێن دەتوانن ساڵی یەکەم لە هەولێر بخوێنن و بۆ ساڵەکانی داهاتوو بەپێی حەز بچن لە لەندەن تەواوی بکەن."
 
لە ماوەی چوار رۆژی پێشانگادا 36 کاژێر پێشوازی لە سەردانیکاران کراوە؛ زیاتر لە 30 هەزار کەس سەردانی پێشانگەکەیان کردووە.
 
سروە محەممەد، ئەندام لە دەستەی باڵای کامبریج دەڵێت، "لە ماوەی چوار رۆژی پێشانگەدا خەڵکێکی زۆر سەردانی کردین، ئاشنابوون بە سیستمی خوێندنی کامبریج لە هەرێمی کوردستان."
 
جگە لە داواکاریی خوێندن و گەڕان بەدوای ناوەندێکی دڵخوازیاندا، پێداویستیی قوتابی و قوتابخانەکانیش جێگەی تێڕامانی سەردانیکاران بوو. ژمارەیەک لە کۆمپانیاکان بە پێداویستیی پێشکەوتووی پڕۆسەی خوێندن بەشداربوون.
 
مەهنوز مەلیک شا، خاوەن کۆمپانیای خوێندن گوتی، "بێ کەرەستە نابێت و ئێمە توانیومانە هاوکاریی ئەم پرۆسەیە بین و زۆر لە قوتابخانەو ناوەندەکان هاتنە لامان، داواکاریی شتومەکیان لێکردین، پێشانگەکە شتێکی باش بوو، بەدڵمان بوو."
 
لە دووەمین پێشانگەی پەروەردە و تەکنەلۆجیا، قوتابیان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، 122 ناوەندی خوێندن لەوانەش 11 زانکۆی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بەشداریی پێشانگە بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو بازاڕەی شارەوانیی کەلار دەڵێت تێکی دەدەن

شارەوانیی کەلار: بازاڕی سەنتەری شار تێکدەدرێ و دووکانداران قەرەبوو دەکرێنەوە

شارەوانیی کەلار 262 دووکانداری بازاڕی سەنتەری شارەکەی ئاگادار کردوونەتەوە، دووکانەکانیان چۆڵبکەن کە بە دووکانی گەنمفرۆشان ناسراون. دووکانداران ناڕازین و دەڵێن، شوێنی نوێ گونجاو نییە بۆ کار. 130 دووکاندار کرێچین و داوا دەکەن بێکار نەکرێن. شارەوانیی کەلار دەڵێت، هیچ دووکاندارێک بێکار ناکرێ و قەرەبوو دەکرێنەوە.