بۆچوونی سەردانیکارانی پێشەنگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پەروەدە و فێرکردن لەبارەی قوتابخانەی تایبەت و حکومی جیاوازە

28-07-2023
بەختیار قادر
بەختیار قادر
ژمارەیەک سەردانیکاری پێشانگەکە. وێنە: رووداو
ژمارەیەک سەردانیکاری پێشانگەکە. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

قوتابخانە تایبەتەکان گرنگییەکی باش بە قوتابییەکانیان دەدەن، قوتابخانەیەکی بەشدار لە دووەمین پێشانگەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ پەروەردە و فێرکردن لە هەولێر لە ماوەی پێنج خولەکدا چوار دایک و باوک و لە سێ رۆژی پێشانگەکەدا نزیکەی 300 دایک و باوک سەردانیان کردووە بۆ وەرگرتنی زانیاری دەربارەی قوتابخانەکە و پرسی وەرگرتنی منداڵەکانیان لەو قوتابخانەیە.
 
بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانە تایبەتە پێیوایە نیوە زیاتری ئەو دایک و باوکانە بۆ ئەمساڵی خوێندن منداڵەکانیان ناونووس دەکەن.
 
ئاشتی سەعید، بەڕێوەبەری قوتابخانەی دەڵێت، "لە قوتابخانەی تایبەت، پۆلەکان تەنها دەتوانن 20 قوتابییان تێدابێت و نابێت وەکو حکومییەکان زۆربن، هەروەها ئەو مامۆستایانەی وەردەگیرێن بە سێ فلتەردا تێدەپەڕن و دەبێت خاوەن ئەزموونێکی باشیش بن."
 
خوێندنی تایبەت لە هەرێمی کوردستان لە گەشەدایە، چونکە قوتابخانەکانیان خواستی زۆریان لەسەرە.
 
سەید موزەفەر، فەرمانبەر دەڵێت، "قوتابخانە ئەهلییەکان گرنگییەکی باش بە قوتابی دەدەن و ئاگای زۆریان لێیان دەبێت، هەرچی حکومییەکانە وەکو جاران نییە گرنگیی باش بە خوێندن بدەن."
 
رێژین سدیق، مامۆستا ئاماژەی بەوە کرد، "پابەندییان زیاترە و ئەو گرنگییەی لە ئەهلییەکان هەیە، بەداخەوە لە حکومییەکان نییە."
 
مەرج نیە هەموو دایک و باوکێک قوتابخانە تایبەتییەکان بکەنە ناوەندی خوێند بۆ منداڵەکانیان. شۆخان ئەبوبەکر، مامۆستا پێیوایە، لە قوتابخانە "حکومییەکان زیاتر گرنگی بە لایەنی پەروەردەیی دەدرێت و لەوانەیە لە لایەنی خوێندنەوە پشتگوێبخرێن بەهۆی دواکەوتنی مووچەکەیانەوە، بەڵام لە ئەهلییەکان مووچەی باشتر و لەکاتی خۆیشی وەریدەگرن، بەڵام هەر حکومییەکە لای من پەسندە."
 
چرا غەفوور، فەرمانبەر گوتی، "باری مادیی زۆربەی خەڵک هێندە باش نییە کە منداڵەکانی بنێرێتە تایبەت و بەڕای منیش جیاوازییەکی ئەوتۆ لە نێوانیاندا نابینم."
 
زیابوونی توانای قوتابخانە تایبەتەکان کاریگەریی کردووەتە سەر قوتابخانە گشتییەکان، بەتایبەتی لە بردنی مامۆستا باشەکان، چونکە دەتوانن مووچەی باشتر و لە کاتی خۆشیدا بیدەن.
 
سەردار محەممەد، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ئاماژە بەوە دەکات، "تاڕادەیەک توانیویانە مامۆستای باشمان لێ ببەن و ئەمە شتێکی حاشاهەڵنەگرە، مووچەکەیان باشە و لە کاتی خۆیدا دەدرێت، هەروەها مووچەشیان لە قوتابخانە حکومییەکان هەیە."
 
لە دەرفەتێکی ئاوای وەکو ئەم پێشانگەیە، تاکە قوتابخانەیەکی حکومی بەشدار نییە تاوەکو ئاست و چۆنێتیی پەروەردە و فێرکردن بۆ دایک و باوکان بخەنەڕوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".