15 Photos
رووداو - کانی قرژاڵە
دانیشتووانی گوندی کانی قرژاڵە لە ناو زبڵخانەکە لەنزیک هەولێر دژی سووتاندن و رۆکردنی ئەو زبڵانە ناڕەزایەتیان دەربڕی.
رۆژانە رێژەیەکی زۆری زبڵ لە هەولێرەوە دەبردرێتە کانی قرژاڵە، ئەو زبڵانەش دەبنە هۆی بێزارکردنی خەڵک و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، بەپێی گوتەی دانیشتووانی گوندەکەش زۆربەیان بەهۆی دووکەڵی سووتاندنی زبڵەکە و بۆنەکەی تووشی نەخۆشییەکانی پێست، هەناسە و تەنانەت شێرپەنجەش بوونە.