"ماشا و ورچ" لە لیستی بەرهەمە کلاسیکییەکانی ئایندەدا تۆمارکرا

28-07-2015
پەسار فایەق
نیشانەکردن ماشا و ورچ
A+ A-

رووداو- RT 

زنجیرە کارتۆنی "ماشا و ورچ" بەرهەمێکی رووسیایە، لە لیستی فیلم و زنجیرە کارتۆنییەکانی ئایندەدا تۆمارکراوە، کە گۆڤاری "ئەنیمەشین" ئامادەیکردووە.

ئەم لیستە ناوی 250 فیلم و زنجیرەی کارتۆنی لەخۆگرتووە، کە پێشبینی دەکرێت ببنە بەرهەمی کلاسیکی لە ئایندەدا و "ماشا و ورچ" تاکە بەرهەمی رووسیایە لەم لیستەدا.

ئەم بەرهەمە کارتۆنییە جگە لە وڵاتی رووسیا، لە هەردوو وڵاتی بەریتانیا و ئیتاڵیادا جەماوەرێکی زۆری هەیە و بڕیاروایە لە مانگی ئابی داهاتوودا لەسەر خزمەتگوزاری "نێت فیکس" بۆ یەکەمجار لە وڵاتی ئەمەریکادا بڵاوبکرێتەوە.

"ماشا و ورج" خەڵاتی "کایدس سکرین"ـی وەک باشترین بەرهەمی کارتۆنی بۆ ساڵی 2015 بەدەستهێناوە و، بۆ یەکەمجار بوو بەرهەمێکی کارتۆنی رووسی خەڵاتێک لە بواری کەرتی بازرگانیدا بەدەستبێنێت.

ئەم زنجیرە کارتۆنییە بیرۆکەکەی بۆ نووسەری رووسی ئۆلیگ کوزوڤکۆف دەگەڕێتەوە، ماوەی شەش ساڵیشە پێشکەشدەکرێت و ماوەی هەر ئەلقەیەک پێنج خولەکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە