لە هەرێمی کوردستان بەشێکی هاونیشتمانییان لە ماڵەوە ئاژەڵ سەردەبڕن

29-06-2023
ئەبوبەکر ئیسماعیل
گۆشتی قوربانی کە لە ماڵەوە ئاژەڵەکە سەربڕدراوە. وێنە: رووداو
گۆشتی قوربانی کە لە ماڵەوە ئاژەڵەکە سەربڕدراوە. وێنە: رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گوندی زوورکان لە شارۆچکەی سەنگەسەر، بەوە ناسراوە ساڵانە لە کاتی قوربانیکردندا زۆرترین ئاژەڵ سەردەبڕن. 
 
لوقمان دانیشتووی گوندەکەیە، ئەمساڵ سەرەڕای مەترسی نەخۆشی تای خوێنبەربوون، مانگایەکی لە ماڵەکەی خۆیاندا سەربڕیوە و ئامادەیی دەکات بۆ بردنە سەر بەشە قوربانی گوندەکە لە مزگەوت.
 
لوقمان مستەفا، دانیشتوویەکی گوندی زوورکانە و دەڵێت: لەبەرئەوەی قوربانییەکی زۆر دەکرێت لیژنەکانی تەندروستی فریاناکەون سەردان بکەن، بۆیە هەر کەس لە ماڵەکەی خۆی سەری ئاژەڵەکە دەبڕێت و دواتر دەیبەنە مزگەوت بۆ شوێنی کۆکردنەوەی گۆشتەکە.
 
لە ئیدارەی راپەڕین دوو کوشتارگە هەن، یەکێکیان لە رانیە و ئەوەی دیکەشیان لە قەڵادزێ. لە یەکەم رۆژی جەژندا 72 ئاژەڵی بچووک و 66 ئاژەڵی گەورە لە کوشتارگەکان سەربڕدراون.
 
وەزارەتی تەندروستی رێنوێنی دەرکردووە کە بۆ جەژن نابێت لە دەرەوەی سەربڕخانەکان قوربانی بکرێن، بەڵام بە تەنیا لە گوندی زوورکان پێنج تۆن گۆشتی قوربانی هەبوو و هیچ کامێکیش لەو ئاژەڵانە لە سەربڕخانەکاندا سەرنەبڕدراون.
 
پێشبینی دەکرا ئەمساڵ بەهۆی مەترسی تای خوێنبەربوون و گرانی نرخی ئاژەڵ، رێژەی قوربانیکردن کەمبێت، بەڵام بەپێی ئامارەکانی هەریەک لە کوشتارگەکانی هەولێر، سلێمانی و ئیدارەی سۆران ژمارەی قوربانیکردن لە کوشتارگەکان زیایکردووە، بەڵام رێژەکە لە دهۆک بە بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمیکردووە.
 
محەممەد ئەحمەد، نوێنەری ڤێرتێرنەری لە سەربڕخانەی دهۆک دەڵێت: ئێمە چوار گۆلک و سێ کاوڕمان سەربڕیوە، بەداخەوە ئەوە زۆر زۆر کەمە. 
 
هەروەها هەڵمەت هەمزە، بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر گوتی، ساڵانی رابردوو خەڵک کەمتر ئاژەڵیان بۆ کوشتارگە دەبرد، بەڵام ئەمساڵ رێژەکە زۆر زیادی کردووە.
 
عەزیز عۆدە، خاوەنی کوشتارگەی سۆران رایگەیاند، "کەس پێشبینی نەدەکرد وابێت، تاوەکو کاژێر 10:00ـی بەیانیی یەکەم رۆژی جەژن 200 سەر ئاژەڵمان سەربڕی." 
 
بەپێی رێنوێنییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ڤێرتێرنەری هەر ئاژەڵێک کە دەکرێتە قوربانی دەبێت پێش سەربڕین و دوای سەربڕین پشکنینی تەندروستی بۆ بکرێت، لە ئەگەری هەبوونی نیشانەکانی نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەبێت گۆشتەکەی بە رێگەی سووتان لەنێوببرێت، بەڵام لە گوندەکان و سەربڕخانەکانی سەرشەقام بەبێ پشکنین ئاژەڵ سەردەبڕدرێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمەکانی سەرژمێری.

راگەیاندنی سەرژمێری: ئەوانەی نەیانتوانیوە خۆیان تۆماربکەن لە قۆناخی کۆتاییدا تۆماردەکرێن

سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، چەند رۆژێکی دیکە قۆناخی کۆتایی سەرژمێری دەستپێدەکات و ئەو هاونیشتمانییانەی لە قۆناخەکانی رابردوودا نەیانتوانیوە خۆیان تۆماربکەن، لەم قۆناخەدا تۆمار دەکرێن.