رۆژنامەنووسان باس لە سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا دەکەن

28-06-2014
رووداو @Rudawkurdish
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان
A+ A-

رووداو - هەولێر

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كۆبووه‌وه‌.

لەو‌ كۆبوونه‌وه‌یەدا ره‌وش و پێشهاته‌كانى ئێستاى عێراق و پرسی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و ئه‌و بارودۆخه‌ى ‌دواى كۆنترۆڵكردنى پارێزگاى موسڵ و ناوچه‌كانى دیكه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوى داعشه‌وه‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌، گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا.

هه‌ردوولا نیگه‌رانیى خۆیان له‌ به‌رده‌وامیى نائارامى و ناسه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌ و زیادبوونى رێژه‌ى ئاواره‌بووانى ناوخۆى عێراق ده‌ربڕیوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە